زێڕ به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی
هه‌شته‌مین قازانجی هه‌فتانه‌ی له‌سه‌ریه‌ك له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه كه خواست له‌سه‌ر په‌ناگه ئارامه‌كان زیاد ده‌كات له كاتێكدا
ترسه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی باجی نوێ
زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی
جیهان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕي سپۆت گەیشتووەتە سەرووی ٢ هەزار و ٩٤٠ دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا نزیكه‌ی 2% به‌رزبوه‌وه
و به‌رزترین ئاستی نوێی تۆماركرد .
چاودێرانیش ئاماژه‌یان
به نادڵنیایی ده‌وروبه‌ری بازاڕه‌كانی زێڕ كردوە و ئاماژه‌یان به‌وه كردوە كه
زێڕ له ئێستادا به‌هێزه، به‌ڵام ڕه‌نگه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ندێك دابه‌زین
به‌خۆیه‌وه ببینێت .
دۆناڵد تره‌مپ له‌م هه‌فته‌یه‌دا
ڕایگه‌یاندوە، مانگی داهاتوو یان زووتر په‌رده له‌سه‌ر باجی نوێ لاده‌دات، دار و
به‌رهه‌مه دارستانییه‌كانیشی بۆ پلانی پێشوی زیاد كرد كه ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو
و نیمچه هێڵكاری و ده‌رمانی له‌خۆگرتبو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP