داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 5 ملیار دینار بووە

ئابوری
20:04 - 2025-02-21

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی 15 تا 21ـى ئەم مانگە، بڕی 5 ملیار و 984 ملیۆن و 815 هەزار و 115 دینار بووە.

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 5 ملیار و 984 ملیۆن و 815 هەزار و 115 دینار بووە، كە لەسەدا 81ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و لەسەدا 19ـی داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت بڕیارە هەموو ڕۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوەو ئێستا رۆژانە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP