وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق: بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دەگاتە ئاستی خۆبژێوی

ئابوری
12:13 - 2025-03-12

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند، بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دەگاتە ئاستی خۆبژێویی.

مەهدی سەهر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکانمان بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عیراق هاوشێوەی دوو ساڵی رابردوو دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا عیراقی گرتەوە، کاریگەرییەکی باشی لەسەر بڕی گەنمی ئەمساڵ دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP