به‌گوێره‌ی ئاژانسێكی هه‌واڵی ره‌سمی توركیا، هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و وڵاته، پێنج کەسیان دەستگیرکردووه کە گومان ده‌كرێت سیخوڕی ئێران بن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-ی توركیا، بڵاویكرده‌وه هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، كه لە ئۆپراسیۆنێکدا پێنج كه‌سیان به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن دەستگیرکردووه، کە سێ تۆمەتباریان توركن و دو تۆمه‌تباری دیكه‌شیان بیانین، كه گومان ده‌كرێت سیخوڕییان بۆ ئێران كردبێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه لە هه‌ر سێ پارێزگای ئیستانبوڵ و ئەنتالیا و مێرسین دەستگیرکراون، به‌پێی لێکۆڵینەوەکانی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیستانبوڵ و هه‌واڵگریی نیشتمانیی تورکیا، ئەو پێنج تۆمەتبارە لەگەڵ گروپی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیوەندیدابوونه‌و زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی بنکە سەربازییەکان و خاڵە سەرەکییەکانی ناوەوە و دەرەوەی تورکیا کۆکردوه‌تەوە و گواستویانه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP