وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێرانیه‌كان لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگەن

جیهان
18:07 - 2025-03-16

 ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ڕایگەیاندووه‌، خەڵکی شاری سەردەشت و بەشێکی زۆر لە سەربازو خەڵکی سڤیل كه‌ بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر، له قووڵایی دڵەوە لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگەن."

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ یەکشەممە 16ـی 3ـی 2025، له‌ ساڵیادی کیمیابارانكردنی هەڵەبجە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووه‌:" 37 ساڵ بەر لە ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجەی بێ تاوان، بە چەکی کیمیای ڕژێمی بەعس کرانە ئامانج، لە بۆردومانەکەدا دەیان هەزار هاووڵاتیی بێتاوان گیانیان سپارد و بەشێکی زۆریشیان تووشی برینێکی هەمیشەیی بوون."

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" ئێرانییەکان و بە تایبەت خەڵکی شاری سەردەشت و بەشێکی زۆر لە سەربازو خەڵکی سڤیلی وڵاتەکە، کە لە ماوەی شەڕی سەپێنراوی 8 ساڵەی عێراق و ئێران بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر، له قووڵایی دڵەوە لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگەن."

جەختی لەوەشکردووەته‌وە، دادپەروەریی داواکاری ڕەوا و هەمیشەیی ڕزگاربووانی قوربانییانی چەکی کیمیاییە کە ڕژێمی پێشووی عێراق بەکاری هێناوە.

ئیسماعیل بەقایی دەشڵێت: "تێپەڕبوونی کات ناتوانێت لە قیزەوەنی ئەم تاوانە دەرهەق بە خەڵکی هەڵەبجە و داواکاری دادپەروەریی بۆ شارەکە کەم بکاتەوە."

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP