سەباح شێخ حەبیب : ناکرێت پرۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەکی دیکەوە

عێراق
23:16 - 2025-03-26

"ناکرێت پرۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەکی دیکەوە"
پەرلەمانتار سەباح شێخ حەبیب، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بە کەناڵی کەرکوک رایگەیاند: وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمانداوە ئەگەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێنەپەڕێنرێت، ئەوا دانیشتنەکانی پەرلەمان هەڵدەپەسێرن، چونکە ناکرێت پرۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەکی دیکەوە.
سەباح شێخ حەبیب وتیشی: بەهۆی ئەوەی دوو جارە تەئجیلی دەکەن، بۆیە هەموومان بڕیارمانداوە، ئەگەر دەنگی لەسەر نەدەن، بەبێ هیچ مەرجێک بەشداری دانیشتنەکان ناکەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP