حکومەتی نوێی سووریا پێکهێنرا

عێراق
12:19 - 2025-03-30


شەوی رابردوو حکومەتی نوێی سوریا پێکهێنراو ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سوریا لە میانەی مەراسیمی ڕاگەیاندنی حکومەت نوێی سوریا،  جەختی لە خواستی خۆی بۆ "بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر" کردەوە.
وەزیرەکانی کابینە نوێیەکەی سوریا  لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لە بەردەم ئەحمەد شەرع سوێندی دەستورییان خوارد، هەریەکە لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و محەڕەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا،کە هەردوکیان نزیکن لە سەرۆک کۆماری کاتییەوە لە شوینی خۆیان مانەوە.
ئەنەس خەتاب، بەرپرسی زانیاری گشتی کە  نزیکە لە شەرع، کرایە وەزیری ناوخۆ و هیند قەببات، مەسیحی و نەیاری بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا، وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار دەستنیشانکرا.
 کورد لە کابینەی نوێ حیسابی بۆ نەکراوە و بە وشەیەکیش باسی نەکراوە، ئەمەش پەیەدەو ئەنەکەسە و پارتە کوردیەکانی دیکەی نیگەران کردوەو بڕیاریان داوە بایکۆتی حکومەتی نوێی سوریا بکەن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP