كۆمسیۆن: تائێستا داوای دەنگدانی عیراقییەكانی دەرەوەی وڵات نەكراوە

عێراق
16:49 - 2025-04-13

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، بەپێی یاسای هەڵبژاردن، عیراقییەكانی دەرەوەی وڵات ناتوانن دەنگ  بدەن، بەڵام ئەگەر پێشنیازی دەنگدانیان بكرێت، ئەوا كاری لەسەر دەكەن.

نبراس ئەبو سەودە جێگری سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، كۆمسیۆن بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2023 ی هەموار كراو، كار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەكات.

وتیشی، بەپێی یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردن ئەو عیراقیانەی لە دەرەوەی وڵاتن و خاوەنی كارتی دەنگدانن دەتوانن بۆ هەڵبژاردن بگەڕێنەوە وڵات و دەنگ  بدەن لەو بازنەی كە بۆیان دیاریكراوە، بەڵام لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە دەرەوەی وڵاتن ناتوانن دەنگ  بدەن.

وتیشی، ئەگەر پێشنیازی دەنگدانی عیراقییەكانی دەرەوەی وڵات بكرێت تاوتوێی دەكەن و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كاری لەسەر دەكەن و دواتر تێبینی خۆیان لەو بارەوە دەخەنەڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP