عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

کوردستان
20:07 - 2025-04-15

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ / ٤ / ٢٠٢٥ سەید عمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال پێشوازی کرا .

لەو سەردانەدا دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا سەید عەمار حەکیم ئاماژەی بە رۆڵی نیشتمانیی سەرۆک مام جەلالدا لە عیراقی نوێدا و وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی و خۆشەویستی هەموو نەتەوەو پێکهاتەکان وەسیفیکرد کە هەمیشە هیوایەک بوو بۆ دوارۆژێکی پرشنگدار.

هەر لەمەزاری مام سەید عمار حەکیم دوای   بەجێهێنانی نوێژی مەغریب نزای خێری بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەک کە تەمەنی خۆی بەخشیی بە گەلەکەی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP