جێگری سه‌رۆکی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا کرد

کوردستان
09:41 - 2025-04-16

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا له‌ عێراق و تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و  پرۆسەی چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەو بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنانەکان بە پێشمەرگەو  مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی هاوپەیمانیی ئیتالیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و پێشمەرگە و سوپای عێراق، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتی ئیتالیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، هەروەها لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ زانی، لەپێناو خێرا پێکهێنان و دامەزراندنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری دۆخی سیاسیی و ئابووریی و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان.

دوایین بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و گرژیی و ئاڵۆزییەکان و بەردەوامی جەنگ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP