عيراق چەند هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری دەگرێتەبەر

عێراق
09:43 - 2025-04-16

وەزارەتی پلاندانانی عێراق قۆناغێکی دیکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری دەگرێتەبەر و بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێبکرێت.

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا قۆناغێکی دیکەی رووبەرووبوونەوەی هەژاری لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی حکومەتدا جێبەجێدەکرێت لەنێوان ساڵی 2025 تاوەکو 2029.

ئەوەشی خستەڕوو، پلانەکە لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پێکدێت، لەچەند بوارێکی جۆراوجۆردا خزمەتگوزاری لەرێگای لایەنی پەیوەندیدار و تایبەت بەو بوارەوە پێشکەشدەکرێت، وەک: تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە و خوێندن، داهاتی تاک، خۆراک.

ئاماەی بەوەشدا، پلانەکە لە چوارچێوەی داتا و ئەنجامەکانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی عێراقدایە و لە چەند مانگی رابردوودا دوو قۆناغی جێبەجێکراوە و لە مانگی داهاتووشدا قۆناغی سێیەمی جێبەجێدەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP