ئه‌حمه‌د لعێبی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادى عیراق
رایگه‌یاند: كۆی گشتی ئه‌و زیندانیانه‌ی تا ئێستا ئازادكراون له دوای جێبه‌جێكردنی
هه‌مواری نوێی یاسای لێبوردنی گشتی گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و 967 زیندانی.
وتیشی: به پشتبه‌ستن به ڕێنماییه‌كانی وه‌زیری
داد، كه جه‌ختی له گرنگی لابردنی هه‌مو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
چاكسازی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵای
دادوه‌ری كردۆتەوە، پرۆسه‌ی ئازادكردنی زیندانیكراوان به‌پێی یاسا به‌رده‌وامه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌نگاوه‌كانی ئازادكردن به
شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌درێن دوای ته‌واوكردنی هه‌موو ڕێكاره پێویسته‌كان،
له‌وانه‌ش لێخۆشبون و بڕیاری نه‌خوازراو و بڕیاره‌كه ده‌بێته كۆتایی، زیندانییه‌كانیش
دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌رجانه ڕاسته‌وخۆ ئازاد ده‌كرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP