ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق داوای
له هاوڵاتیان كرد، هیچ حه‌جێكی بێ مۆڵه‌ت قبوڵ نه‌كه‌ن، چونکە عێراق پێشه‌نگه له
بواری لۆجستی و خواردن و گه‌یاندن و گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی
و ئیسلامی‌دا.
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومرەی عێراق رایگه‌یاند،
دوێنێ یه‌كه‌م كاروانی حاجییان له فڕۆكه‌خانه جیاجیاكانی عێراقه‌وه به‌ره‌و شاری
مه‌دینه به‌ڕێكه‌وتبوون، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كاروانه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی
به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره و كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێره‌وه به‌ڕێده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، حه‌جی رەسمی له رێگه‌ی
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره دەکرێت، داواشی له هاوڵاتیان كرد، هیچ حه‌جێكی بێ مۆڵه‌ت
وه‌رنه‌گرن و به‌بێ ڤیزه‌ی حه‌ج رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه.
هه‌روه‌ها، داوای له‌و حاجییانیش
كرد، پابه‌ندبن به یاسا و رێساكانی وڵاتی میواندارەوە.
وتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن حاجی عێراقی نموونه‌ی
پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان بێت و سه‌رپێچی نه‌كات و خۆی بپارێزێت له ئه‌نجامدانی
هه‌ر كارێك ئارامی حه‌ج تێكبدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP