ئەمریکا و ئێران لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوانیان ناکۆکن، ئێران دەڵێت یەکشەممە و ئەمریکش دەڵێت؛ پێنجشەممە.
واشنتن و تاران پێنج گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە و هەردوولا دەرئەنجامی دانوستانەکانیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کردووە، بڕیاربوو لەسەر دانوستانەکانیان بەردەوام بن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ بەڕێوەچوونی شەشەم خولی دانوستانە ئەتۆمییەکان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێنچشەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوسانەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، ئیسماعیل بەقائیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شەشەم گەڕی دانوستانەکان لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ ئێران ڕایگەیاند، بەم زووانە پێشنیازێکی نوێی خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو، دوای ئەوەی پێشنیارەکەی واشنتۆنی بە "ناڕوون" وەسف کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP