لە کاتێکدا کە بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل ئاشکرایکرد، پێشکەوتنی بەرچاو لە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی
کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە، حەماس پێشنیاری نوێی لهلایهن ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری
ئەمریکا له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست پێگهیشتوه.
سەرچاوەیهكی ئاگادار باسی لهوهكردوه، کە پێشنیاری
نوێی ئاگربهست هەندێک هەموارکردنەوە له بڕگهكانی پڕۆژهكهی پێشو لەخۆدەگرێت،
بهڵام حەماس تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامدانەوەی دەکات لە ماوەی چەند
ڕۆژی داهاتودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وەڵامی بزوتنەوەکە ئەرێنی
بێت، پێشبینی دەکرێت ویتکۆف بەم نزیکانە سەردانی ناوچەکە بکات.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
داوای لە نهتهنیاهۆ کرد کە بە زوترین کات کۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنێت.
حەماس هەفتەی ڕابردو ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشنیازی
نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا، بەڵام داوای هەندێک هەموارکردنەوەی کرد، لەوانە
گەرەنتیەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕەکە، پێشتر ویتکۆف ئەو داواکارییەی بە
"قبوڵنەکراو" ناوبردو، ئیسرائیلیش ڕەتیکردەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕونیکردەوە کە
واشنتن گەرەنتی زیاتری بە حەماس داوە لە شێوەی هەنگاوێک کە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی
شەڕەکە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی ئەمریکا ئەوانەن کە گەشبینن نەک ئیسرائیلییەکان.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندوە، فشار لە واشنتنەوە هەیە بۆ
ئەوەی بە زوترین کات ڕێککەوتنێک ئەنجام بدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP