یائیر گۆلان سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی
ئیسرائیل، وەکو پارتێکی ئۆپۆزسیۆن، داوای ئاگربەستی غەزە دەکات و دەڵێت، چی تر
حکومەتەکەی نەتانیاهۆ نوێنەرایەتیی زۆرینەی گەلی ئیسرائیل ناکات.
گۆلان، پێشتر جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
بووە، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئۆپۆزسیۆن هیواخوازە هەڵبژاردنی گشتیی
ئیسرائیل بەڕێوەبچێت.
دەشڵێت، پێویستە ئیسرائیل بەزووترین کات کۆتایی
بە جەنگ بهێنێت، زۆرینەی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ئیسرائیل وەک نیشتمانی جووەکان،
لە هەمان کاتدا، دەوڵەتێکی ئازاد و یەکسانیخواز و دیموکراسی بمێنێتەوە.
گۆلان باسی لەوەکردووە، پارتەکەی نوێنەرایەتیی
ئەو کەسانە دەکات دەیانەوێت دیموکراسی لە ئیسرائیل رزگار بکەن لە دەست داهاتوویەکی
گەندەڵ و تێڕوانینی راستڕەوی توندڕەو.
دەشڵێت، حکومەتی ئێستای ئیسرائیل یەکێکە لە
راستڕەوترین حکومەتەکانی مێژووی ئیسرائیل و هەڕەشەیە بۆسەر دیموکراسیی وڵاتەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP