ئێران له‌ سێداره‌دانی 9 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند

جیهان
18:40 - 2025-06-10


ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025 ، ناوەندی راگەیاندنی دادوه‌ریی ئێران رایگەیاند: سزای لەسێدارەدانی به‌سه‌ر ٩ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش کە بەنیازبوون تاوانی تێکدەرانه‌ و تیرۆریستیی لە وڵاتەكه‌ ئەنجام بدەن، دوای رێکاری یاسایی و رەزامەندیی لە دادگای باڵا جێبەجێکرا.
 
ناوەندی راگەیاندنی دادوه‌ریی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆئه‌وه‌كردووه‌:" لە 27ـی کانوونی دووەمی 2018 ئەو تۆڕەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران دەستگیرکراون و لە ئۆپراسیۆنەکشدا دەست بەسەر چەندین جۆر چەک و نارنجۆک و کەلوپەلی چەکدارەکاندا گیراوە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌:"لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەک لە چەکدارانی تاقمی داعش و سێ سەربازی ئێرانی کوژراون، ژمارەیەکی دیکەش لە ئەندامانی تاقمه‌کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون."

به‌پێی راگەیەندراوەکە:" دوای جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان و یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکانیان بە پشتبەستن بە ناوەڕۆکی دۆسیەکە و دانپێدانانی تاوانباران و ئامادەبوونی پارێزەرەکانیان بە فەرمانی دەسەڵاتی دادی ئێران بڕیاری لە سێدارەدان بۆ ئەو 9 تاوانباره‌ دەرچووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP