وه‌زیری دادی عێراق : كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمی جوتیارانی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ركرا

عێراق
16:58 - 2025-06-18



نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی د.خالد شوانی وه‌زیری دادی عێراق سه‌باره‌ت به‌ کێشەی وەرنه‌گرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی ناوچە دابڕاوەکان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، دوای بەدواداچونی بەڕێز وەزیری داد ئه‌و كێشه‌یه‌ چارەسەرکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:" دوای بەدواداچونی بەڕێز وەزیری داد بۆ چارەسەری كێشەی وەرنەگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی ناوچە دابڕاوەکان  (کەرکوک،دووز ، مەخمور ،دیالە)، بەبیانووی جوتیاران گرێبەستی كشتووكاڵی یاساییان نییە،  

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا، بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران کە لە دەرەوەی پلانن و گرێبەستی کشتوکاڵییان نییە لەگەڵ حکومەتدا بەمەش کێشەی جوتیارانی ناوچە دابڕاوەکان چارەسەرکرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP