دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بداتەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ڕایگەیاند، رەنگە لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەم، ڕەنگیشە لێی نەدەم ".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە باخچه‌ی باشووری کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:" ئێران دووچاری کێشەی زۆربووه‌ته‌وه و دەیەوێت دانوستان بکات"
ڕوونیشی کردەوە کە:" تاران پێشنیازی ئەنجامدانی دانوستانی لە کۆشکی سپی کردووه كه ئەمەش هه‌نگاوێكی بوێرانەیه"
دۆناڵد تره‌مپ وتی: "كاتی قسه‌كردن به‌سه‌رچووه، دۆخی ئێستا و هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جیاوازه، كه‌س نازانێت چی ده‌كه‌م، هەفتەی داهاتو شتێکی زۆر گەورە رودەدات ڕەنگە زوتریش بێت، به‌گشتیش هه‌فته‌ی داهاتو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت."
وتیشی: "وه‌ڵامی پرسیاری گورز لێدان له بنكه ئه‌تۆمیه‌كان ناده‌مه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه هێرشبكه‌ینه سه‌ریان، ئێران ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرین".
ئه‌وه‌شیخسته‌رو:" ڕەنگە له دامەزراوە ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بده‌ین یان نه‌یده‌ین، به‌ڵام له‌هه‌مو بارێكدا ده‌بێت ئێران بۆ دانوستان ئاماده‌بێت، به‌گشتیش هیچ لایه‌نێك بیرۆكه‌ی نیه كه سه‌باره‌ت به ئێران چی ده‌كه‌ین".
دووپاتشیكرده‌وه كه:" ده‌بێت ئـ.ـێران بەبێ مەرج خۆبه‌ده‌سته‌وه بدات، یاخود دەستبەرداری بەرنامە ئەتـۆمییەكەی بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP