دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی
"ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا" لە بارەی پرۆگرامی ئەتۆمی و هەڵگرتنی
سزاکان بڕیارە دەستپێدەکاتەوە ئەم دانوستانانە لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی
هەر چوار وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
لەوبارەیەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا،
رۆژی هەینی لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت و لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوەی هەر
چوار وڵات.
بەشی سەرەکی گفتوگۆکان بریتیین لە چارەسەری دیپلۆماسی
پرسی ئەتۆمی ئێران و ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە ڕاگەیێنرا کە وەزیرانی دەرەوەی
وڵاتانی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا یەکەم پەیوەندییان لەگەڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە ئەنجامدا لەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر
دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP