دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیال
باس لە ئەگەری دووبارە هێرشکردنەوە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات.
ترەمپ لە وەڵامی لێدوانێکی عەباس عێراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێراندا لەبارەی هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە دەڵێت، ئەگەر پێویست بکات، ئەمریکا
دووبارە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە بۆردومان دەکاتەوە.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت عەباس عێراقچی بە فۆکس
نیوزی وتووە، ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنێت، ئەگەرچی دامەزراوەکانیان بەهۆی
بۆردومانی ئەمریکاوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
عێراقچی لە لێدوانەکەیدا وتوویەتی، کارکردن لە
ناوەندەکاندا وەستاوە، لەبەرئەوەی ئەو زیانانەی بەریانکەوتووە قورس و کوشندەبوون،
بەڵام بەڕوونی دەڵێت، واز لە پرۆسەی پیتاندنەکە ناهێنن، ئەوەی تائێستا کردوویانە
بەرهەمی دەستی زاناکانی خۆیانە. ترەمپیش لەو بارەیەوە نوسیویەتی: وەک عیراقچی وتی
زیانەکان کوشندەبوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP