رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ره‌خنه‌ی توند له هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی تۆماس باراك تێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت ده‌ڵێت، باراك تەنیا گرنگیی دەدات بە دروستکردنی پەیوەندیی گشتیی و دەرەکی بۆ حکومەتی سوریا، کۆتا شتیش کە گرنگیی پێبدات پرسی دۆخ و مافی مرۆڤە لە سوریا"
بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە بوڵتەنی کەناڵ8ـدا ده‌ڵێت:" بە بۆچوونی من، ئەو کارانەی تۆماس باراک دەیانکات، وای کردووە وەک راوێژکاری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەحمەد شەرع دەرکەوێت، نەک نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا."
تۆمه‌تبارشی ده‌كات كه :"باراک بە رژدی کارناکات بۆ یەکخستنی سووریاییه‌کان و لێدوانەکانی تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندی حکومەتی شەرع دەکات نەوەک پێکهاتەکانی سوریا، پێشنیاری كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (هه‌سه‌ده)وه بۆ (سوه‌یدا) بۆ ره‌وانه‌كردنی هاوكاریی مرۆیی، ره‌تكردووه‌ته‌وه، یان كاری له‌سه‌ر ناكات"
رامی عبدولڕەحمان لەدرێژەی قەسەکانیدا ده‌ڵێت: "سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەم کە نێردەیەکی تایبەتی خۆی ناردووەتە سوریا کە تەنیا گرنگیی دەدات بە دروستکردنی پەیوەندیی گشتیی و دەرەکی بۆ حکومەتی سوریا، کۆتا شتیش کە گرنگیی پێبدات پرسی دۆخ و مافی مرۆڤە لە سووریا، هەربۆیە بەرای من تۆماس باراک و ئەو کارانەی دەیکات، راوێژکاری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەحمەد شەرعە نەک نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، چونکە بە رژدی کارناکات بۆ یەکخستنی سوورییەکان و لێدوانەکانی تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندی حکومەتی شەرع دەکات نەوەک پێکهاتەکانی سوریا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP