دۆناڵد ترامپ ئه‌مریكای له‌ یۆنسكۆ كشانده‌وه‌

جیهان
17:12 - 2025-07-22


 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستیی و ڕۆشنبیریی نەتەوەیەکگرتوەکان (یۆنسكۆ)، خواستی "دژە ئەمریکی و دژە ئیسرائیلی" هه‌یه‌، وڵاتەکەی لەو رێكخراوه‌ كشانده‌وه‌.

دۆناڵد ترەمپ، رایگه‌یاند:" یۆنسكۆ زیان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئه‌مریكا دەگەیەنێت، بڕیارەکەش دوای 90 رۆژ پێداچونەوە لەلایەن ئیدارەكه‌یه‌وه‌ دراوه‌، كه‌ لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوە لە "دەربڕینی دژە جولەکە" و "هەڵوێستی دوژمنکارانە" بەرامبەر ئیسرائیل لەلایەن ڕێکخراوەکەوە كراوه‌".
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ لێپرسراوانی باڵای ئیدارەكه‌ی ترەمپ چه‌ندینجار دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتی فرەچەشنی و یەکسانی و گشتگیری یونسکۆ دەربڕییه‌وه‌و ناڕەزایەتییان بەرامبەر هەڵوێستەکانی لایەنگیریی بۆ فەڵەستین و پەرەسەندنی بەشداریکردنی چین لە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەدا راگه‌یاندووه‌"
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP