ئەندامێکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی
عیراق دەڵێت لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراقدا، تووشبووانی نەخۆشی شەکرە
کێشەی دەنگدانیان نابێت و بێ پەنجەمۆر دەتوانن دەنگ بدەن، ئاشكراشی کرد لە هەموو
بنکەکان بۆ وێنەگرتنی دەنگدەران کامێرای زیرەک دادەنرێت.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق، بیرمان
لە هەموو جۆرە گرفت و پێشهاتێکی نەخوازراو کردووەتەوە، لەوانە ئەو دەنگدەرانەی بەهۆی
نەخۆشی شەکرە یان فشاری خوێن لە ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆرەیان
بۆ دروست دەبێت، چارە کراوە و دەتوانن بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدەن.
وتیشی: لە هەر بنکەیەکی دەنگداندا، کامێرای زیرەک
دادەنرێت، ڕاستەوخۆ وێنەی دەنگدەرەکان دەگرێت، بەمەش دەتوانین بڵێین پرۆسەیەکی تەواو
ڕێکوپێک بەڕێوە دەچێت و هیچ ڕێگەیەک بۆ سەختەکاری ناهێڵینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP