محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرەنجامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە كاره‌ستباره‌كه‌ی کوت پەسەندكردو پارێزگاری واست ـ ی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆک وەزیراندا ئاماژه‌بۆئه‌وه‌كراوه كه:" محەمەد شیاع سودانی دەرەنجامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە كاره‌ساتباره‌كه‌ی شاری کوت ـ ی پەسەندكرد، دەرەنجامەکان بریتیبوون لە ڕەوانەکردنی پارێزگاری واست، بۆ لێكۆڵینه‌وه، بەوپێیەی سەرۆکی لیژنەی بەرگریی شارستانی پارێزگاکەیەو هه‌روه‌ها راسپاردنی ئەندامانی لیژنەی ناوبراو بۆ لێکۆڵینەوەیه‌ك به مه‌به‌ستی ئاشکراکردنی بەرپرسیارێتیی و دیاریکردنی هۆکارەکانی کەمتەرخەمیی له رووداوه‌كه."
به‌ره‌به‌یانی 17ی ئه‌م مانگه، ئاگرێكی گه‌وره له مۆڵێكی شاری كوتی سه‌ر به پارێزگای واست كه‌وته‌وه و 61 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 45 كه‌سیش ڕزگاركران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP