ئەمرۆ22ی7ی2025، وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی پێنجی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند:" پابەند دەبێت بە پابەندییە دەستووری و یاساییەکان".
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە ناردنی پارەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم کردووە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەند بوو بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی".
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە:" وەزارەت پابەند دەبێت بە پابەندییە دەستووری و یاساییەکان بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم پابەند ده‌بێت به جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و بریاری کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران".
هەرێم زیاتر لەدوو ملیار دینار یەک هەزاری وەک داهاتی نانەوتی بۆ عیراق دەنێرێت
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەنووسراوێکدا کە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی لەسەرەو ئاڕاستەی دارایی عیراق کراوە، 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردراوە، لەو پارەیەش 6 ملیار و 110 ملیۆن دیناری 50 هەزارییە و 27 ملیار و 400 ملیۆن دیناری 25 هەزارییە و 53 ملیار و 340 ملیۆن دیناری 10 هەزارییە و 30 ملیار و 895 ملیۆن دیناری 5 هەزارییە، هاوکات 2 ملیار و 255 ملیۆن دیناری هەزارییە.
هاوکات، رۆژی 17ی7ی2025، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ده‌قی لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه:" حكومه‌تی هه‌رێم 230 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌كات و عیراقیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم".
دوای ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی پارەی مانگی پێنجی رەوانەی هەرێم کرد، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاو بکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP