پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سەرجەم پێشكەشكارانی هەرێم لە زانكۆكەكانی عیراق وەربگیرێن

عێراق
19:10 - 2025-07-22


پەرلەمانتارێكی یەكێتی نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق كردووە و داوا دەكات نمرەی تاقیكردنەوەی تنافسی بۆ پێشكەشكارانی ماستەرو دكتۆرا هەژمار نەكرێت و سەرجەم پێشكەشكارانی هەرێم لە زانكۆكەكانی عیراق وەربگیرێن.

بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: "دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق و حكومەتی هەرێم، 100 كورسی ماستەر و دكتۆرایان لە رێكەوتی 17ی 6ی 2025، بۆ پێشكەشكارانی ماستەر و دكتۆرا تەرخانكرد كە دانیشتوی هەرێمی كوردساتانن و رۆژی 30ی 6ی 2025، تاقیكردنەوەی زانستیان ئەنجامدا و بەهۆی كەمی ماوەكەوە، نەیانتوانی بەباشی خۆیان ئامادەبكەن و نمرەی پێویست بەدەستبهێنن و گرفتیان بۆ دروستبوو".


‎ بەدریە حسێن دەڵێت:"جگە لە دابەشكردنی ئەو 100 كورسیە كە بەشێوەیەكی گونجاو دابەش نەكراون، كە 25 كورسی بۆ بەشە زانستە مرۆڤاتییەكان و 25 كورسی بۆ بەشە پزیشكییەكانن و 25 كورسی بۆ بەشە ئەندازیەرییەكان و 25 كورسی بۆ بەشە تەكنیكییەكان بوو، لەكاتێكدا 70%ی ئەوانەی پێشكەشیان كردووە لە پسپۆڕی زانستە مرۆڤاتییەكانن و بەمەش لە بەشەكانی تر زۆربەی كورسییەكان بەبەتاڵی ماونەتەوە، بۆیە لەسەر داوای پێشكەشكارانی ماستەر و دكتۆرا نوسراوێكم بەژمارە 180 لە رێكەوتی 20ی 7ی 2025  ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق كردووە و داوامكردووە كە نمرەی تاقیكردنەوەی تنافسی هەژمار نەكرێت و سەرجەم پێشكەشكارانی هەرێم وەربگیرێن كە رێژەیان نزیكەی 120 پێشكەشكارە" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە