وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
له بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات،
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر كار بۆ بره‌ودان به
توندوتیژی له ناو كۆمه‌ڵگادا بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و
لاوانی ھه‌رێم كه ئه‌مڕۆ 2-5-2021، بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له‌لایه‌ن ھه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌كرێنه مادده‌یه‌كی میدیایی فراوان و
به‌شێوه‌یه‌ك زه‌ق ده‌كرێنه‌وه، كه ده‌بنه ھانده‌ر بۆ بره‌ودان به توندوتیژی
له‌ناو كۆمه‌ڵگه و تێكدانی ئاشته‌وایی.
هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاگاداریش ده‌داته كه‌ناڵه‌كان
كه خۆیان له‌و ھه‌واڵانه به‌دوور بگرن ، كه ده‌بنه ھۆی تێكدانی باری ده‌روونی
خه‌ڵك و شیرازه‌ی خێزان، ئه‌گه‌ر نا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به كه‌ناڵی سه‌رپێچیكار
ده‌گرنه به‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP