یه‌كێتی له‌هه‌ناوی نائومێدییه‌وه دروستبوو
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی
بیر‌و ھۆشیاری بۆردی ئه‌رشیف و مێژوو له ڕۆژی 1-6 له (46) چل و شه‌شه‌مین ساڵیادی
دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌عات 6ی ئێواره له ھۆڵی سینه‌ما سالم نمایشی فلمێكی مێژوویی
ده‌كرێت به ھیوایی ئاماده‌بوونتان.
تێپه‌ڕینی كات و زۆری هه‌واڵی رۆژانه‌یی ناو دنیای
گریمانه‌یی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سات له‌دوای سات دوورمانده‌خاته‌وه له‌حه‌قیقه‌تی
ڕووداوه راسته‌قینه‌كان و چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌باتی له‌مێژینه‌ی گه‌لی
كوردستان.
له ساڵی 1975 به پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێك
له گه‌وره‌ترین شۆڕشه‌كانی كورد ھه‌ره‌سی ھێنا. نائومێدی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا
كێشا، به‌ڵام هه‌ر له‌ناو ئه‌و ساته تاریكانه‌دا بزیزكه‌ی ئاگرو چه‌خماخه‌ی شۆڕشی
نوێ له زۆرێك له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا ده‌ركه‌وتن و مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان
دامه‌زران.
شۆڕشه نوێیه‌كه، كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخستن
و ھێڵه سیاسییانه بوو كه ھیوایان به شۆڕش و به‌ره‌نگاری مابوو. له زۆربه‌ی
ناوچه‌كانی كوردستان، چه‌ندین پێشمه‌رگه، گیانفیدایانه په‌یوه‌ندییان به شۆڕشی
نوێوه كرد و تا له ساڵی 1991 توانییان، كوردستان له ژێرده‌ستی ڕژێمی به‌عس ڕزگار
بكه‌ن.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له‌مه‌فره‌زه‌ی یه‌كه‌می
شاره‌زوور و یه‌كه‌مین چالاكی و گیانفیداییه‌كانی ئه‌م ده‌سته تێكۆشه‌ره ده‌كات.
چیرۆكی فیلمه‌كه له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی
تێكۆشه‌ری دێرین ، كۆچكردوو (شیخ عه‌لی كه‌شكۆڵ)ه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌م كاره به‌رهه‌می مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و
هۆشیاری ـ بۆردی ئه‌رشیف و مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP