به‌وێنه‌...دوورگه‌ى به‌هه‌شت ببينه‌

وێنە
08:57 - 2021-06-29

دوورگه‌ى بۆرا بۆرا ده‌كه‌وێته‌ باشورى زه‌رياى هێمنه‌وه‌ به‌هۆى سروشته‌ جوانه‌كه‌يه‌وه‌ بۆته‌ خاوه‌ن زۆرترين سه‌ردانيكه‌ر , ئه‌م دوورگه‌يه‌ له‌ هه‌رچوار وه‌رزه‌كه‌ى ساڵدا خاوه‌ن كه‌ش و هه‌وايه‌كى فێنك و له‌باره‌ و به‌هۆى جوانى سروشته‌كه‌يه‌وه‌ نازناوى دوورگه‌ى به‌هه‌شتى پێبه‌خشراوه‌.
ساڵانه‌ زياتر له‌ سێ مليۆن گه‌شتيار بۆ به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش ڕوو له‌م دوورگه‌يه‌ ده‌كه‌ن , ئه‌م دوورگه‌يه‌ ئاوه‌كه‌ى هێنده‌ ڕوونه‌ به‌ ئاسانى ده‌توانى بونه‌وه‌ره‌كانى نێو ئاوه‌كه‌ ببينى و وێنه‌يان بگريت.
دوورگه‌ى بۆرا بۆرا له‌ سه‌ده‌ى هه‌ژده‌ى زاينى  له‌لايه‌ن لێكۆڵه‌ر ( جه‌يمس كۆك ) دۆزراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP