زاناکانی دەریا مەزەندنەی دەکەن و دەڵین نزیکەی 40 هەزار نەهەنگی قومبوور ساڵانە بەئاوەکانی ئوستوراليادا کۆچ دەکەن. ئەم بەرزبوونەوەی ژمارە لەبەرچاوە بەراوەرد بە 50 ساڵی ڕابردوو کە بە 1500 مەزەندە دەکران گۆڕانکاریەکی گەورەیە.
کۆچی نەهەنگی ناسراو بەقەمبوور ساڵانە لە جەمسەری باشورەوە بۆ ئاوەکانی ناوچەی نزیک لە کەمەرەی زەوی بەدرێژایی کەناری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئوسترالیا بە گەورەترین کۆچ لە سروشتدا دادەنرێت.
مەودای کۆچەکە دەگاتە 10 هەزار کیلۆمەتر، لەنێوان مانگی 4 تا 11دا ڕوودەدات. زاناکان بوونی نەهەنگی قەمبوور بۆ زاوزێ لە ئاوەکانی ئوسترالیادا بە 40 هەزار مەزەندە دەکەن. دەڵێن ئەمە بووژانەوەیەکە مایەی خۆشحاڵیە، بەراورد بەساڵانی شەستەکان کە ئەوجۆرە نەهەنگە بۆ بازرگانی ڕاودەکران و ژماریەن بە 1500 مەزەندە دەکران. ڕواکردنیان بۆ ڕۆن و ئیسقانی بوو کەناسراوە بە "بلین".
وەزارەتی ژینگەی ئوسترالیا دەڵێت لەوەتای بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوکردن و بازرگانی نەهەنگ لەساڵی 1978دا لە ئوسترالیا هیچ جۆرە نەهەنگێک وەک جۆری قەمبوو لەژمارەدا نەبووژاوەنەتەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەیان لەئێستادا ئوسترالیا توێژینەوە دەکات بۆ ئەگەری لابردنی نەهەنگی قەمبوور لە لیستی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە.
نەهەنگی قەمبوور لەوانەیە تا 16 مەتر درێژیی گەورەبێت، لەئوسترالیا پارێزراو دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پاریزەرانی ژینگە دەڵێن دەبێت ژمارەیان بەرزتر بێتەوە، نەک کەمتر، دەبێت ژینگەیان چاودێری بکرێت بۆ زانینی کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەوا لەسەر (کریل) کە جۆرێکی ڕۆبیانی بچووکە و خۆراکی سەرەکی نەهەنگی قمبوورە، بەرزبوونەوەی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن کاریگەری لەسەر (کریل)و کەمبوونەوەی هەیە.
ئۆلاف مینکی توێژەرەوە لە زانستی دەریاکان لەزانکۆی کریفیت لەکوینزنلاند دەڵێت "بەئاگابوون پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بووژانەوەی ژمارەی نەهەنگەکان، بەگشتی چیرۆکی سەرکەوتنێکی گەورەیە ئەو جۆرە نەهەنگە بووژاونەتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوونە پێویستمان بە پرسیارکردنە دەربارەی چۆنێتی بەردەوامیان لەداهاتوودا، هەڕەشەکانی لەئێستادا هەیە لەسەریان چیە و چۆن دەتوانین گۆڕانکاری بۆ داهاتوو بکەین".
زاناکان دەڵێن نەهەنگی قەمبوور کۆمەڵێک مەترسی لەسەرە لەوانە زۆر ڕاوکردنی کریل و پیسبوونی ژینگە و کەمبوونەوەی سەرچاوەی خۆراک و کەوتنە تۆڕی ماسیگرتنەوە، بەچکەکانیشیان ڕووبەڕوی هێرشی کوشندەی نەهەنگی گەورەتر و قرش دەبنەوە".
بەرزبوونەوەی ژماری نەهەنگەکان پیشەی تەماشاکردنی نەهەنگەکانی لەکەنارەکانی ئۆسترالیا هێنایە کایەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی نەهەنگەکان لە هەموو ئۆقیانووسەکانی جیهاندا زۆر نهینی هەیە دەربارەیان ئاشکرانیە ، لەوانە جێگای زاوزێیان و بچکەبوونیان لەناو دەریادا لەکەنارە شیلانەکانی ژێرئاودا لە کەناری فراوانی ئۆسترالیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP