كه‌ركوك ــ تاقیکردنەوە گشتیەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ده‌ستیپێكرد

کلتور
09:56 - 2021-08-21


ئەمڕۆ ٢١-٨-٢٠٢١  تاقیکردنەوە گشتیەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەپارێزگای کەرکوک دەستپێکرد.

لەو بارەیەوە پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک رایگەیاند: لەتاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا 5 هەزار و 500 خوێندکاری خوێندنی کوردی بەشدارن.

وتیشی: 45 هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ خوێندنی کوردی تەرخانکراون و  پرۆسەی تاقیکردنەوە تا ڕۆژی ٩/١١ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد: پێویستییەکانی تاقیکردنەوەو فێنککەرەوەو پێویستیەکانی خۆپارێزیش دابین کراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP