وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگهیاند كه، چاودێران و شارەزایانی پەتا و زانایان بەدووری نازانن شەپۆلی نوێی پەتای كۆرۆنا رووبدات، ئاشكراشی كرد، ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە و پێویستیان بە نەخۆشخانە بووە، دوای توشبوون بە كۆرۆنا، زۆر كەمن و تەنها 1%ن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نیشانەكانی پەتاكەوە لەسەریان قورس نییە، تەنها یەك كەسیش كە ڤاكسینی وەرگرتووە گیانی لەدەستداوە.
لهو بارهیهوه، ریاز حلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق،ئاماژهی بۆئهوهكردوه كه، بەهۆی گۆڕانكارییە بەردەوامەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە كۆرۆنا چالاكە و ڤاكسینیش تا رادەیەك كەمە، چاودێران و شارەزایانی پەتا و زانایان بەدووری نازانن شەپۆلی نوێی پەتای كۆرۆنا رووبدات.
رونیشیكردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی پشت بە ڤاكسینەكان دەبەستێت، چونكە رێوشوێنەكان چالاك نین و هاوڵاتیان پابەند نابن و ناتوانین ناچاریان بكەین دەمامك ببەستن.
ئهوهشیخستوهتهڕو، ژمارەی ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە و دواتر تووشی كۆرۆنا بوون و پێویستیان بە نەخۆشخانە بووە، زۆر كەمە و تەنها 1%ە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نیشانەكان لەسەریان قورس نییە، لە 4 ملیۆن كەس كە ڤاكسینیان وەرگرتووە، تەنها یەك كەس لە عێراق گیانی لەدەستداوە، ئەویش پیاوێكی تەمەن 80 ساڵ بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP