مسته‌فا كازمی: مام جەلال بناغەی ئەزمونێكی دانا دەبێت شانازی پێوە بكەین

عێراق
17:19 - 2021-10-03


سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، مام جەلال بناغەی ئەزمونێكی دانا كە دەبێت شانازی پێوە بكەین و پێویستە دەسەڵاتداران سود لە تواناكانی وەربگرن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ 3-10-2021، لە چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا پەیامێكی ڤیدۆییدا كە تایبەتە بە كوردسات نیوز رایگەیاند: مام جەلال بناغەی ئەزمونێكی دانا كە دەبێت هەمووان شانازی پێوە بكەن.

وتیشی: پێویستە دەسەڵاتداران سود لە تواناكانی سەرۆك مام جەلال وەربگرن لە گرنگیدان بە بەهای دیموكراسی و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی بۆ نیشتمان.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP