نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایدەگەیێنێت، 900 کارمەندییان بەشداری دهكات له پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق،ئاشكراشی دهكات: " به رێگەی جیاواز دەنگ دهكڕدرێت .
جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، وتی، ئەنجامی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا رادەگەیێندرێت و کۆمیسیۆن وانەی لە هەڵبژاردنی رابردوو وەرگرتووە. هەوڵەکانشیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئهنجامبدرێت، بەرپرسیاریەتی ئەوانش نییە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسندبکەن یان نا، چونکە ئهوه ئهرك و بەرپرسیارییەتی عێراقییەکانە.
باسی لەوەشکرد كه،به رێگەی جیاواز دهنگ دهكڕدرێت: "بەداخەوە هەندێک لە بەربژێرەکان سوود لە خراپی دۆخی هاووڵاتیان وەردەگرن، من دژی ئەوەم، پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت، ئەو حاڵەتە لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش روودەدەن، بەڵام نابێت هانی ئەمە بدرێت، دەنگ بابەتێکی کەسیییە و ناکرێت بفرۆشرێت.
کۆمیسیۆنیش بەدواداچوون بۆ ئەو بەربژێرانە دەکات کە کارتی دەنگدان دەکڕن، زانیاری هەن، بەڵام پێویستیان بە بەڵگەی پێویست هەیە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەوانەی کارتی دەنگدان دەکڕن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP