کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، ئەنجامهكانی هەڵبژاردنی
ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و داواش لە هێزهكانی حەشدی شهعبی دەکات
ئامادەكاریی بكهن بۆ بەرگریكردن و ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەنجامەکان.
لەدوای ڕاگەیاندنی
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، جیاواز لە ڕەوتی سەدر بەشێک لە لایەنە
شیعییەکانی وەک عەسائیب و فەتح و چەند لایەنیکی دیکە کورسییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو
کەمی کردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەبو عەلی عەسکەری، وتەبێژی
کەتیبەکانی حزبوڵا كه ئهمڕۆ، 12ی تشرینی یەکەمی 2021 بڵاویكردوهتهوه، ڕایگەیاندوه،
"ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا ڕوویدا گەورەترین ساختەکاری
بوو بەرامبەر گەلی عێراق کرا."
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، پێویستە حەشدی شەعبی خۆی
ئامادە بکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی."
هاوکات عەسکەری داوای لە هادی عامری، عەمار حەکیم،
فالح فەیاز و حوسین موئنیس کردووە، نەچنە ژێر باری قبوڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
و ڕەتیبکەنەوە.
لایەنە ناڕازییەکان دژی ئەنجامەکان سکاڵایان لە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆمسیۆنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دەنگەکانی ئەو لایەنانە نزیکن
لەیەکەوە، بەڵام بەهۆی جیاوازی بازنەکان لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی ئەو لایەنانە پەرتەوازە
بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP