ئاژانسێكی هه‌واڵی ئه‌مریكا زانیاری سه‌باره‌ت به‌ پیلانداڕێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

عێراق
17:55 - 2021-10-18


غەزوان زه‌وبەعی یان (ئه‌بو عوبه‌یده‌ به‌غداد) پلانداڕێژەری تەقینەوە خوێناوییەکەی ساڵی 2016ی کەڕادەی بەغدا کە ل مستەفا کازمی دەستگیرکردنی راگەیەند،كێیه‌و له‌ كوێ‌ ده‌ستگیركرا؟
  
زه‌وبەعی به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، پیلانداڕێژه‌رو ئه‌نجامداره‌ی سه‌ره‌كی تاوانی تەقینەوە خوێناوییه‌کەی کەرادەیە، کە بووە هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیکەی 300 کەس و برینداربوونی 250 کەسی دیکە.  

 ئاژانسی (ئەسۆشێتید پرێس)ی ئەمریکی، له‌ زاری دوو بەرپرسی هەواڵگریی عێراقه‌وه‌، ئاشكرای كردوه‌، ئه‌و تاوانباره‌  هاوڵاتییەکی عێراقییەو لەئۆپراسیۆنێکی ئاڵۆزدا بەهاوکاری لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێدا کە ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، دەستگیرکراوە، ئه‌ویش دوای چەند مانگێک لە چاودێریکردنی.  

  ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ بۆ (ئەسۆشێتید پرێس) باسیانله‌وه‌شكردوه‌، زه‌وبەعی لە وڵاتێکی بیانی دەستگیرکراوە و دوو رۆژ لەمەوبەر گواستراوەتەوە عێراق.  

  ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، كه‌ (ئه‌بو عوبه‌یده‌ به‌غدا)  29 ساڵ له‌نێو تاقمی تیرۆرستی قاعیده‌ بوه‌و لە زیندانی (کروبەر) لای ئەمریکییەکان زیندانی بووە تا ساڵی 2008، دواتر لە زیندانی ئەبوغرێب لەساڵی 2013 هەڵهاتوە و پەیوەندیکردوە بە داعشەوە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP