هەڵەبجە.. دیداری ئەدەبی هەورامی بەڕێوەدەچێت

کلتور
10:48 - 2021-10-30

بەچاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی وتەبێژی حكومەت  و پارێزگاری هەڵەبجە و  ژمارەیەكی فراوان لە ڕۆشنبیران و ڕوناكبیران دیداری مامۆستا عوسمان هەورامی بۆ ئەدەبی هەورامی بە پشتیوانی كۆمەڵگەی مارگرێت  بەڕێوەدەچێت.
لەسەرەتای دیدارەكەدا ووتاری كۆمەڵگەی مارگرێت خوێنرایەوەو رایانگەیاند: بەخۆشحاڵیەوە ئەركی پشتیوانی كردنیان لە دیدارەكەدا گرتوەتە ئەستۆ.
دواتر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی خوێندەوەو رایگەیاند: دڵخۆشم ئەمڕۆ لە هەڵەبجە و دەڤەری هەورامانی فەرهەنگ دۆستم، هەورامانی لانكەی یارسانی رەسەنە، سەرەنجام و نوسینەكەی راستی ئەم وتەیەن، داوامان لێدەكات بە هەموومانەوە پێناسەی زانستیانەی بۆ بكەین لەڕێگەی ئەم دیدارانەوە ئەوەش دەكرێت، تا ببنە نەریتێكی چەسپاو .
وتیشی:شێوەزارەكانی خەڵكی كوردستان سەرمایەكی ئینسانین، وەك حكومەتی هەرێمی كورستان پشتیوانیان بۆ دەردەبڕین و دەوڵەمەند بوونی ئەم شێوەزارانە، دەوڵەمەند بوونی زمانی كوردیە، ئێمە وەك حكومەت بە پشتیوانی توێژەران دەتوانین زیاتر گرنگی پێ بدەین.

دواتر حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەكردو رایگەیاند: خێربەیدێ و سەواتا خێر، دوو ئاڕاستە بۆ ئەم بابەتەكار دەكات، ئاڕاستەیەكیان بە سەلماندنی مێژووی دەوڵەمەندی ئەدەبی گۆران، یەكێكە لە شێوەزارە دەوڵەمەندەكانی زمانی نەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی رۆشنبیری  و رۆشنبیران بەو ئاڕاستەیەكاردەكەن كە هەورامیەكان خۆیان بە كوردی رەسەن دەزانن و خۆیان جیا ناكەنەوە لەنەتەوەی كورد،لەگەڵ ئەمەشدا ئاڕاستەیەكی دیكە هەیە بۆ دابڕینی هەورامان لە نەتەوەی كورد، ئەم ئاڕاستە بەشێك لەڕۆشنبیرانی ئێمەی سەرلێتێكداوەو ئەمەش دەستێكە،پێمانوایە دەبێ ووردتر لێی بڕوانن.
وتیشی: داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كرد وانەیەكی هەورامی بخاتە ناو پرۆسەی خوێندنەوە،بەپشتگیری و پشتیوانی رۆشنبیران، وەزارەتی پەروەردەش پێیانوتین هیچ رێگریەك نابینین بۆ ئەو بابەتە، شێوەزارێكی دەوڵەمەندی وەك هەورامی كاری لەسەر دەكرێت. 
لەكۆتایی وتارەكەیدا رایگەیاند :بابەتەكانی ئەمڕۆ گرنگن و سوپاسی كۆمەڵگەی مارگرێت و د.تەها رەسوڵی كرد بۆ پشتیوانیەكانی .
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەدیدارەكەدا رایگەیاند :ئەدەبی هەورامی لە مێژووی ئەدەبی كوردی لابەریت ئەوە گرفتێكی گەورەت بۆ درووست دەبێت، بونی ئەم شێوەزارانە گرنگن و دەلیلی دەوڵەمەندی زمانن.
وتیشی: هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور یەك كلتورو یەك ترادسیۆنە.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك پانێڵ و نوسین و توێژینەوە پێشكەش بكرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP