تەندروستی عیراق: تاوتوێی دۆزی سێیەمی ڤاكسین دەكات

تەندروستی
08:45 - 2021-11-19

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تاوتوێی دۆزی سێیەمی ڤاكسین دەكات لەگەڵ پێشبینیكردنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا.  

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە بەتەلەفزیۆنی فەرمی عێراقی راگەیاند، پێشبینی دەكەن شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا عێراق بگرێتەوە، لەگەڵ دەركەوتنی نەوەیەكی دیكەی ڤایرۆسەكە.  
وتیشی "تا ئێستا نەوەی روسی ڤایرۆسەكە لەعێراق تۆمارنەكراوە، بەڵام دەركەوتنی ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە".  
لەبارەی دۆزی سێیەمی ڤاكسینەوە، سەیف بەدر وتی "دۆزی سێیەم و چوارەم و پێنجەم لە تاوتوێكردندایە و بەم نزیكانە دۆزی سێیەم یەكلایی دەكرێتەوە". 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP