ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 2 ملیۆن و 74 هه‌زارو 400 كه‌س

تەندروستی
15:41 - 2021-11-21



له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 21-11-2021،  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 584 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 705 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 23 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 74 هه‌زارو 419 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 330 هه‌زارو 15 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.0%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 665 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP