لیژنەیەكی هاوبەشی عیراق و ئێران لێكۆڵینەوە لەكوشتنی سولەیمانی و موهەندس دەكەن

عێراق
15:29 - 2021-11-25

بەبەشداری بریكاری دادگای نێودەوڵەتی، لیژنەی هاوبەشی عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لێكۆڵینەوە لەروداوی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس لەفرۆكەخانەی بەغدا، بەیاننامەیەكیان لەبارەی یەكەم كۆبونەوەی خۆیان دەركرد.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە: دوای دوو رۆژ لەوتووێژ، بڕیاردرا هەموو رێوشوێنە دادوەری و قانونییەكان بگیرێتەبەر بۆ راوەدونان و سزادانی ئەو كارمەندانەی لەتاوانەكەدا تێوەگلاون و هەماهەنگی هەردولایش تا كۆتاییهاتن بەلێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبێت.

بڕیاریشدراوە، بەپێی رێككەوتننامەی هەمەهەنگی قانونی و دادوەری لەپرسە تاوانكارییەكاندا كە لەنێوان عیراق و ئێراندا هەیە، هەموو تاوانەكان یەكبخرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری.

بەپێی بەیاننامەكە كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردوەتەوە، بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دووەمی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وەڵات لەتەهران ئەنجامبدرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP