یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی
چەوری خوێن بریتیه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی
پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر
به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
- گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر)
و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و
دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده بۆ هێنانه
خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده
(به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیاددەكا).
- بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و
قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.
- وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه
له خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه‌و پیتزا.
بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی
مریشك بخورێت.
- بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام
بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند - قورس بکات.
- ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه
ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی.
پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی
ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی
هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه /کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP