شانەی راگەیاندنی ئەمنی: ژمارەیەك مۆڵگەی داعش بە فرۆكەی F16 بۆردومان كرا

عێراق
08:31 - 2022-01-10

لەڕێگەی فرۆكەی (ئێف شانزەوە) ژمارەیەك مۆڵگەی داعش، لەنێوان پارێزگای سەڵاحەدین و نەینەوا، خاپوور دەكرێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە، لە ڕێگەی فڕۆكەی ئێف شانزەوە، هەشت جار بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لەنێوان پارێزگای سڵاحەدین و ڕۆژئاوای نەینەوا كراوەو، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك مۆلگەی داعش خاپووربوون.

شانەی ڕاگەیاندی ئەمنیی ئەوەشی ئاشكراكردووە، بۆردومانەكە لە ژێر زانیاری وردی هەواڵگری ئاسایشی نیشتمانی عیراق و، بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامدراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP