ئەمڕۆ یەك شەممە، لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەراسیمێكدا كردنەوەی وێبسایتی (المرصد) راگەیەندرا كە بیرۆكەی وێبسایتەكە رەنگدانەوەی انصات مركزی-ە.
لەو بارەیەوە محەمەد عوسمان سەرنووسەری المرصد رایگەیاند: وێبسایتی المرصد كە وەرزی دووەمی انصات مركزی-ە، بە زمانی عەرەبی وەك ناوەندێكی تۆماركردنی بژاردەی میدیایی و سیاسی كراوەتەوە.
راشیگەیاند: دەتواندرێت سوود لە بابەتەكانی وێبسایتی المرصد وەربگیرێت چونكە، گرنگی بە بابەتی شیكاری و بنكۆڵكاری و راپۆرت و هەواڵی گرنگ دەدات و بەتەواوی لە بابەتی لۆكاڵی دووركەوتوەتەوە.
وتیشی: بابەتەكانی وێبسایتەكە بەسەر كوردستانی و عیراقی و جیهانی و وڵاتانی ناوچە و جەمسەرەكان پۆلێنكراوە و خوێنەر دەتوانێت بۆ هەر بابەتێكی گرنگ سەردانی وێبسایتەكە بكات.
سەرنووسەری المرصد وتیشی: لە وێبسایتكەدا كێشەی كورد و مافە دەستوورییەكانی و تاوانەكانی ئەنفال و ماددەی 140 ی تێدا كاراكراوە بۆ ئەوەی رۆژانە بە عەرەبی بڵاوبكرێنەوە.
لێرهوه سهردانى وێبسايتى المرصد بكه
https://marsaddaily.com/Default.aspx
پەیجی وێبسایتی المرصد لە فەیسبووك
https://www.facebook.com/marsad.puk
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP