ئه‌لبێرت پۆرلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
فایزه‌ر بۆ ڤاكسیۆنی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا كوتانی ساڵانه‌ی پێباشتره، له پێدانی
ژه‌می زیاده‌ی دووباره دژی ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌لبێرت پۆرلا له لێدوانێكدیا بۆ سایتی N12 News ی ئیسرائیلیی رایگه‌یاندوه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له توانادایه ساڵانه پێكوته به خه‌ڵك بدرێت،
ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی هه‌ر 4 یان 5 مانگ جارێك ژه‌مێكی زیاده بدرێت له هاوڵاتیان.
ئه‌لبێرت پۆرلا، هیواداریشه، پێكوته‌یه‌ك به‌رهه‌م
بهێنن ساڵی یه‌ك جار بدرێت به مرۆڤ، له ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن پێكوته‌یه‌ك
دروست بكه‌ن كه بتوانێت به‌ره‌نگاری گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن و جۆره‌كانی تری كۆرۆنا ببێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP