شەرمی ناوێ حکومەت وەردەگرینەوە

ستران عەبدولڵا
17:37 - 2024-08-26

هیچ شەرمی ناوێ ئەم حکومەتە وەردەگرینەوە

ستران عەبدوڵلا

بەرنامەی یەکێتیی روون و ئاشکرایە، یەکێتی جاڕی داوە کە حوکمڕانی داهاتووی کوردستان خۆمان نەخشی سەرەکی تیا دەگێرین، خۆمان سیاسەتەکەی دادەنێین. چونکە ئەمە هەر بە یەکێتیی دەکرێت . سەرۆک مام جەلال جوانی گوتوە( ئەوەی کراوە یەکێتیی کردویەتی و ئەوەی دەبێ بکرێ هەر بە یەکێتیی دەکرێت)

جا پارتیش ئەمە دەزانێ ، سەرۆکی کابینەی شکستیش دەیزانێ ، بۆیە جەنگی مەغلوبەیان دژی یەکێتیی بەرپا کردووە لە تەخوینەوە بۆ جنێودان و بۆ هەوڵی پەکخستنی هەلبژاردنیش .
دەستی یەکتری باش خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر کورد و لەبەر خەڵکی کوردستانیش سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەی رێرەوەکە دەکات کە حکومەتەکە لەم سەرۆکی حکومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP