بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە و سەرنجێک

د. سمکۆ شوانی
23:24 - 2025-03-30

بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە و سەرنجێک
د. سمکۆ شوانی
 بارودۆخی عێراق بە پارێزگا و ناوچە کوردستانییەکانیشەوە کاریگەری زۆری لەسەرە، بەهۆی چەندین فاکتەری سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژووییەوە.

 هەڵەبجە شارێکی مێژوویی وسیمبولی چەوسانەوە وکۆمەڵکوژی کوردانە، دووچاری چەندین ئاستەنگ وکوردقڕان بۆتەوە، لەوانە کارەساتی  کیمیابارانکردنی لە ١٦ئاداری ١٩٨٨.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێنەوە قسە لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەکرێت . بەڵام وەک چۆن لە زۆرێک لە پڕۆژە سیاسییەکانی عێراق، ئەم بابەتەش لەگەڵ حیساباتی سیاسی ئاڵۆزدا تێکەڵ کراوە، دیارترینیان پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییە کورد و عەرەبییەکانە..
ڕێککەوتن  یان ناکۆک بوون  لەسەر پرۆژەی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە ڕەنگە لە ئەنجامی جیاوازی بەرژەوەندییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی بەغدا و هەولێر بێت.
ئەمە ڕەنگ بێت هەندێک لایەنی ناو حکومەتی عێراق هەست بکەن کە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی بەهێزکردنی نفوزی کورد لەسەر حیسابی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی.
 لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە هێزە کوردییەکان(هەموویان نا)  پێیان وایە دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە مافێکی سروشتییە بۆ ئەو دانیشتووانەی کە بەدەست پشتگوێخستنی مێژووییەوە دەناڵێنن، کەواتە بەشێکش هەیە گوێ بەمە نادات، مکوڕ نیە لەسەر مەسەلەکە لەبەر کۆمەڵێک حسابات.
عەرەب، دوودڵی و دژایەتیکردنەکەیان ڕەنگە بۆ چەند هۆکارێک بێت، وەک ترس لە پەرەپێدانی جیابوونەوەی سیاسی یان ئابووریی ناوچە کوردستانییەکان، یان هەستکردن بە نایەکسانی لە دابەشکردنی سامان و دەسەڵات لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا.
لە کۆتاییدا عێراق پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی هەمەلایەنە هەیە کە مافی هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگیرێت و سەقامگیری وڵات بەرز بکاتەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP