کێ بڕیار دەدات کەی و لەکوێ تورکمان گرنگ ده‌بێت؟
سۆران داوودی
سەرەتا، هیوادارم برایان له بواری سیاسی لە پێکهاتەی تورکمان، ئەوانەی کە باش شاره‌زای هەڵوێستەكانی پێش‌و و ئێستای منن لە پرسی کەرکوک و تورکمان، بە هەناسەی نەتەوەپه‌رستیی یان مەبەستی پێشوەختەو په‌نهان، پەلە لە تاوانبارکردنم نه‌كه‌ن، چونکە ئەم هەڵوێستەم مه‌رج نیه ره‌نگدانه‌وه‌ی دیدو بۆچوونی حیزبیم بێت، ئەوەی کە من ده‌خوازم لێره‌دا بیخه‌مه‌ڕو، تەنها هەوڵی کەرکوکییه‌كه به‌مه‌به‌ستی له چوارچێوەدانی ئه‌و قەیرانانه‌ی کە هەڕەشە لە هاوسەنگیی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن، کە هەمووان كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان، په‌رۆشین بۆ پاراستنی.
قسەکردن لەسەر مافەکانی تورکمان نابێت به ئاره‌زو و خواست و به‌شێوه‌ی هه‌ڵچنین(انتقائی) بێت، ناشبێت ته‌نها لە پارێزگایەکدا قه‌تیس بکرێت و له پارێزگاكانی دیكه‌ش فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌گه‌ر "مافی نەتەوەیی" تورکمان ته‌نها له كه‌ركوكدا بكرێت به سه‌نته‌ر، ئه‌ی ئاخۆ دەتوانین سه‌باره‌ت به تەلعەفەر چی بڵێین، كه گەورەترین قەزای عێراقه‌و زۆرینه‌ی تورکمانی پارێزگای نەینەوا پێكده‌هێنێت؟ ئایا ئه‌مه چ پارادۆكسییه‌كه کە تورکمان لەوێدا هیچ نوێنەرایەتییەکی ئیداریی کاریگەر کە هاوتا بێت لەگەڵ قورسایی دانیشتووان و مێژوویییان پێنه‌درێت، كه‌چی به ئه‌سته‌مش گوێمان له نووزه‌ی دەنگێک نیه کە داوای ئه‌و مافه بکات، جا لە نێو پێکهاتەی تورکمان بێت یاخود لە دەرەوەی؟
ئەگەر ژمارەی تورکمان لە نەینەوا یەکسان بێت - یان لەوانەیە زیاترش بێت - لە ژمارەیان لە کەرکوک، به‌ڵام بۆچی هەمان گه‌رموگوڕیی بۆ داواکردنی پۆستەکان یان بەشداریی سیاسی‌دا نابینین؟ ئایا دادپه‌روه‌ریی نەتەوەیی بە جوگرافیا ده‌پێورێت؟ یان ئامانجه‌كه بە تەواوی سیاسییە؟ کاتێک خزمەتی بەرژەوەندیی لایه‌نێك دەکات بەکارده‌هێنرێت و کاتێکش ده‌بێت به ئامرازێكی فشاری بێ‌كه‌ڵك ده‌خرێته‌لاوه‌و فه‌رامۆش ده‌كرێت؟
هەولێر کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە، دەیان هەزار تورکمان، ئەوانەی کە بەشدارییان لە بنیادنانی شارەکەو دامەزراوەکانیدا کردووە تێدا دەژین، کوا مافی نەتەوەیی توركمان لەوێدا؟ بۆچی هەمان ئه‌و دروشمانەی کە لە کەرکوک بەرزدەکرێنەوە، له‌وێدا بەرزناکرێنەوە؟ ئایا مافەکان بەپێی میزاجی سیاسی ده‌به‌خشرێن؟ یان تورکمانێكی کەرکوک مافی زیاتری هەیە لە تورکمانێكی هەولێر یان موسڵ؟
هەروەها لە پارێزگای سەلاحەدینش، بوونی تورکمان لە شارەکانی وەکو ئامرلی و خورماتو دەبینرێت، کە تورکمانەکان ڕۆڵی نیشتمانیی و ئەمنی گەورەیان تێیاندا گێڕاوە و دووچاری سته‌می نەتەوەیی مه‌زهه‌بی زۆر بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمەكانی رابردووه‌وه، بەڵام بەبێ بوونی نوێنەرایەتییه‌كی کاریگەری راستەقینە یان دادپەروەرانه‌ی سیاسی كه هاوتای ئه‌و رۆڵ و قوربانیانه بێت. هەروەها لە کفریش به‌هه‌مان شێوه، کە تورکمان ئامادەبوونێكی ره‌گداكوتاو و مێژووییان له‌وێدا هەیە، هه‌رچه‌نده ژمارەکەیان به‌هۆی کۆچكردنیان له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه، نەبوونی هیچ قسەیەک لەسەر مافی توركمان لەو ناوچانه بۆ هه‌مان ئه‌و پرسیاره ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه: کێ بڕیار دەدات کەی و لە کوێ تورکمان گرنگ بێت؟ کەی کێشەکەی ده‌هێنرێته‌سه‌رباس؟ هەتا کەی بێ پاراستن و به‌بێ ده‌نگیی فه‌رامۆش ده‌كرێت؟
تورکمان هه‌ر تورکمانە... جا لە کەرکوک بێت یان تەلعەفەر یان هەولێر یان کفری یان خورماتوو، ئەو كه‌سەی کە بە ڕاستی باوەڕی بە مافە نەتەوەییەکانی هەیە، پێویستە لە هەرکوێیەک بێت داوایبکات، نەک لە یه‌ك شوێنێکدا قه‌تیسی بكاته‌وه کە هه‌ركات بیه‌وێت وەک کارتی فشار یان فراوانكردنی دەسەڵات و نفوز بەکاریبهێنێت.
داوكاریی بۆ مافی نەتەوەیی ناكرێت به هه‌ڵچنین (انتقائی) بێت، بەڵکو ده‌بێت گشتگیر بێت، کاتێک داوای پێدانی پۆستێک بە تورکمان لە کەرکوک ده‌كرێت، پێویستە هەمان داوا لە تەلعەفەر و هەولێر و سەلاحەدین و کفری و سەرجەم شارەکانی ترشدا بکرێت، بەڵام تەنها کەرکوک به نیشانه‌بگیرێت، ئەوە هەڵوێستی نەتەوەیی نییە، بەڵکو ئه‌وه هەڵوێستێكی سیاسییە کە حیساباته تایبه‌ته‌كان ده‌یجوڵێنن و بەرژەوەندییەکان ئاراستەی دەکەن.
كه‌واته کێشەکە لە شێوەی داواکاریی نییە، بەڵکو لە دووفاقی پێوەرو مامەڵەکردن لەگەڵ "ناسنامە"یه وەک تەنها ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی قازانجی کاتیی.
داواکردنی پۆستەکان سەرەتا به‌نده به دانپێدانان بە یاساییبوونی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی كه له‌سه‌كاره، نەک هێرشكردنه سەری یان نكوڵیكردن له سیفەتی یاساییبوونی، دەره‌چه‌ی سروشتیی بۆ داواكاریی هەر مافێکی نەتەوەییش لە بەشداریكردنی بەڕێوەبردنه‌وه دەستپێدەکات، پاشان داواکردنی مافەکان.
ئەوەشی کە ئێمە ئەمڕۆ پێویستمانه هەڵوێستێكی نیشتمانیی راشکاوانەیە، کە لەگەڵ تورکماندا وەک کۆڵەکەیه‌كی نیشتمانیی چەسپاو مامەڵەبکات و ئەوەی شایستەیانە لە نوێنەرایەتیی و ڕێز پێیانببه‌خشرێت، نەک لەبەر ئەوەی كارتی فشارن، بەڵکو لەبەر ئەوەی رۆَله‌ی ئەم نیشتمانەن، جا لە هه‌ر سووچێكی ئه‌م خاكه‌دا بژین.
به كوردیكردنی/ میدیای ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵی كه‌ركوك
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP