فاڵگرەوەکەی سووید

شێخ سەروەر بەرزنجی
22:26 - 2023-01-13

فاڵگرەوەکەی سووید!!

نوسینی - شێخ سەروەر بەرزنجی 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو ھێزەیە بە درێژایی مێژوو سەدان گرفتی گەورەی بۆ درووست بووە.بەڵام  ھەمیشە بە بەھێزی ماوەتەوە.

ئەو گرفتانەی ڕوویان لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە ڕووی لەھەر ھێزێکی تر کردبایە ئێستا ناویشی نەدەما لەگۆڕەپانی سیاسی لەناوچەکە.

زیاتر لەساڵێکە ڕێبوار کەریم وەلی وەک فاڵگرەوەیەک کار لەسەر سایکۆلۆژی خەڵکی سلێمانی و جەماوەری یەکێتی دەکات، کەئامانج لێی پەرتەوازەکردنی جەماوەری یەکێتیەو ئاڕاستەکراوە.

ئەگەر بەپێی فاڵەکانی ڕێبوار کەریم وەلی بوایە دەبوو لەماوەی ئەو یەک ساڵەی کە خۆی بۆتەرخان کردوە بۆ لێدان لەیەکێتی نەدەبوو یەکێتی لەگۆڕەپانەکەدا بمایە.
بەڵام بەپێچەوانەو ئێستا یەکێتی کارەکتەری سەرەکی ڕووداوە سیاسیەکانە نەک تەنیا لەکوردستان و عێراق بەڵکو لەناوچەکەش.

ئەوەی ڕێبوارو ھاو ئاوازە فاڵگرەوەکانی ئاواتی بۆ دەخوازن وێران بوونی سلێمانیە، ئیتر بۆ سەرگرتنی ئەم پلانە پەنا بۆ ھەمووشتێک دەبەن.لەو ماوەیەدا دەیان جار ھێرشی کردۆتە سەر یەکێتی ، بەڵام  ھیچی نەگوتوە لەسەر وێرانیەکانی بەشەکانی تری ھەرێم.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەک ساڵە شەڕی گەورەترین ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری دەکات کە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی، 
جگە لەو شەڕە ھەمیشە سەرۆکی یەکێتی پێیەکی لە بەغدا بووە بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ئەم جووڵانەی سەرۆکی یەکێتی ، ڕێبوارو ئاڕاستەکەرەکانی تووشی شۆک  کردووە، چوونکە ھەموو ئەو پیلانانەی  دژی سلێمانی دەخرێنە پیلانەوە فەشەل دێنن و پوچ دەبنەوە. 

جگە لەشەڕی ئابووری کە سەرۆکی یەکێتی بۆ پارێزگای سلێمانی و ھەموو شارەکانی کوردستان کردوویەتی ، شەڕی درووست بوونی ھەموو ئەو گرووپانەشی کردووە کە فەوج و  لیوایان بۆ کراوەتەوە بە ئامانجی تێک دانی ئارامی پارێزگای سلێمانی، بە ھەوڵی سەرۆک بافڵ و دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی ڕێگە لە تێکدانی ئارامی پارێزگاکە گیراوە.

دەبێت ڕێبوارو ھەموو ئەوانەی خەونی ئەوە دەبینن یەکێتی بڕووخێت ئەوە بزانن ھەر کەس و تاقمێک بە خۆیان یان بە درووست کردنی گرووپی چەکداری شێوە مافیا گەری بیانەوێت ژیان و سەرو ماڵی خەڵکی پارێزگای سلێمانی بخەنە مەترسیەوە، یەکێتی بە توندترین شێوە ڕوو بەڕووی ھەموو تاقم و گرووپێکی تێکدەر دەبێتەوە.

لەکۆتاییدا، بۆ رێبوار کەریم و ھاوئاوازەکانی ، چیتر سەرچیخ مەچوون ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستان ئەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP