مه‌سرور بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی تێكشكاو متمانه‌به‌خۆ نه‌بوو
هەرچەندە زۆر هەوڵدەدات و زۆر لەخۆی دەکات لەبەرامبەر کامێرا‌و میوانەکانی، بەتایبەت میوانە کوردەکانی وا خۆی نمایش و پێشان بدات کە کەسێکی ئارام و هاوسەنگ و بەهێزە،بەڵام به‌پێی بنما سەرەتاییەکانی شيكارییه ده‌روونییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی ئاماژه‌ی جه‌سته، هه‌ر كه‌سێك (بڕه‌ك) شاره‌زایی له‌و دوو زانسته هه‌بێت، كاتێك له جوڵه‌و هه‌ڵوێست و كاتی لێدوانی، لە نەبرەی دەنگ و رۆیشتوون و بڕیاره ئیداری و سیاسییه‌كانى وردده‌بێته‌وه، بێ هیچ دوودڵییه‌ك ده‌توانێت بڵێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی میلیشاوی پارتی، كه‌سێكی تا ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆكیی، ترسنۆكه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی تێکشکاو و راراو دوودڵه‌و هیچ متمانه‌یه‌كی به‌خۆی نیه. تەنانەت لە بچوکترین گردبوونەوەو خۆپیشاندانی هاووڵاتییان ترس دایدەگرێت تا ئاستی ئەوەی رێگا لە خۆپێشاندانی کەسوکاری ئەنفال بگرێت.
له‌كوێی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین،
با له نوێترینیانه‌وه بێت، (بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی)، له یه‌كه‌م هه‌ڵوێست و راده‌ربڕین، سه‌رۆكی حكومه‌ته میلیشاوییه‌كه‌ی پارتی، راپۆرتێكی سیخوڕییانه‌ی به (جوتیار)ی قسه‌كه‌ری بڵاوكرده‌وه، له بری ئه‌وه‌ی لایه‌نی داگیركه‌رو سته‌مكارو ته‌عه‌داكه‌ر بۆسه‌ر وڵات و نیشتمانه‌كه‌ی تاوانبار بكات و داوای به‌ره‌نگاری و روبه‌ڕووبونه‌وه بكات، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی نه‌خۆش و داڕوخاوی ده‌روونی و بێ مۆراڵی سیاسی و ترسنۆك، پاساو بۆ داگیركه‌ر ده‌هێنێته‌وه‌و لایه‌نێكی سیاسی وڵات و گه‌له‌كه‌ی خۆی تاوانبار ده‌كات!
با زۆر دوورنه‌كه‌وینه‌وه، له كه‌یسی خانمه رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، شنیار ئه‌نوه‌رش، له بری هه‌موو داكۆكیردنێكی له‌خۆی و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌و دیكۆمینت دژی لایه‌نی سكاڵاكار، دیسانه‌وه(جوتیار)ی داماو تێوه‌ده‌گلێنێت و ئه‌و تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت، با شنیار سكاڵا له‌و بكات!
لێره‌شدا وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ترسنۆك، هه‌وڵده‌دات تاوانه‌كه له كۆڵ خۆی بكاته‌وه‌و بیخاته ملی (قسه‌كه‌ر)ه‌كه‌ی.
له كه‌یسی نه‌وتش هه‌مووان ده‌زانن چۆن چه‌مینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ خۆی تۆماركرد‌و دوای هه‌موو ئه‌و عینادی و كه‌له‌ره‌قییه، هه‌موو نه‌وتی ته‌سلیم كرد.
ده‌توانین زۆر نموونه‌ی ترش باس بكه‌ین به‌ڵام با جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP